قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنێکی زۆر گەورە بەدەستدەهێنین

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، دەرگای ماڵە گەورەکەی یەکێتی هەمیشە کراوەیە بە رووی یەکێتییە زویربووەکان، هەم ئەوان بەشێکن لە یەکێتی و هەم یەکێتی بەشێکە لە مێژوو و شوناسی ئەوان. دەشڵێت، “سەرکەوتنێکی زۆر گەورە بەدەستدەهێنین”.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی پێشمەرگە، خانەنشینانی پێشمەرگە، پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکانی سنووری راپەڕین، داوام لێکردن بە هەمان روحی یەکێتییانە و پێشمەرگانەوە، لەم ماوەیەدا یەکێتییە زویربووەکان ئاشتبکەنەوە و هانی خەڵک بدەن بۆ دەنگدان بە یەکێتی، چونکە ئەم یەکێتییەی ئێستا، هەمان ئەو یەکێتییەیە هەمیشە داوایانکردووە و ئەو یەکێتییەیە کە خەڵک ئومێدی پێیەتی و دەتوانێت کێشەکان چارەسەربکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی هەم خاوەنی مێژوویەکی جوان و درەوشاوەیە، هەم توانای قەناعەتپێهێنانی هەیە، بۆیە تەنیا مونافیسی یەکێتی، هەر خۆیەتی و هەڵبژاردن لە دوای هەڵبژاردن چاوی لە سەرکەوتنی گەورەترە. ئەمجارەش بە دڵنیاییەوە بەو پێشمەرگە و تێکۆشەر و جەماوەرە دڵسۆزەوە، سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەستدەهێنین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار

ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، زانیاریی نوێ لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار رادەگەیەنێت. به‌سمان سمۆ ناڤحۆش، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق…
Total
0
Share