دەریاچەیەكی باكووری كوردستان بەستوویەتی و سەرنجی گەشتیارانی ڕاكێشا

دەریاچەی ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیاریی یه‌كێك له‌ پارێزگاكانى باكووری كوردستان، به‌هۆی ‏دابه‌زینی پله‌كانى گه‌رماوه‌ زیاتر له‌ 15 سانتیمه‌تر چینی سه‌ره‌وه‌ى ده‌ریاچه‌كه‌ ‏به‌ستوویه‌تى. ‏

ده‌ریاچه‌ی “چڵدر”، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنووری پارێزگاکانی قه‌رس و ئه‌رده‌خان له‌ باكووری ‏كوردستان، به‌ یه‌كێك‌ له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌ گرنگه‌كانی توركیا هه‌ژمارده‌كرێت، چینى ‏سه‌ره‌وه‌ی ده‌ریاچه‌كه‌ش به‌ته‌واوی به‌ستوویه‌تی و ئه‌ستوریی به‌ستنی ده‌ریاچه‌كه‌ ‏گه‌یشتووه‌ته ‌15 سانتیمه‌تر.‏

به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانى توركیا، به‌شێك له‌و ده‌ریاچه‌یه‌ كه‌ ڕووبه‌ره‌كه‌ی 123 كیلۆمه‌تره‌، ‏دوای ئه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ 20 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی دابه‌زیی، به‌خێرایی به‌ستی.‏

دوای به‌ستنی ده‌ریاچه‌كه‌، گه‌شتیاران چوونە شوێنە گەشتیارییەكە‌ و به‌ ئه‌سپ و گالیسکە ‏به‌سه‌ریدا ڕۆیشتن.‏

بابەتی پێشتر

پاریس دەستبەرداری مباپێ نەبووە و هیچ ڕێککەوتنێک لەئارادا نییە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. فولکەی شاری سپی جارێکی دیکە کەوتەوە دەست شارەوانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share