دۆناڵد ترەمپ 10 ڕۆژ ئاگربەستی لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان ڕاگەیاند

دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، لە کاتژمێر 12ی ئەمشەو، بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان ئاگربەست دەبێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی، بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ هەرەیەکە لە جۆزێف عەون، سەرۆک سەرۆکی لوبنان و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد هەردوولا ڕازیبوون لەسەر دەستپێکردنی ئاگربەستێک لە کاژێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ بەکاتی واشنتن (کاتژمێر 12:00ی شەو بەکاتی هەولێر).

وتیشی، جەی دی ڤانس و مارکۆ رۆبیۆ، ڕاسپێردراون تاوەکو لەگەڵ ئیسرائیل و لوبنان کار بکەن بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share