پێشبینی دەکرێت ئاستی هەڵاوسان لەتورکیا بگاتە سەروو 30%‏

شارەزایانی ئابوری پێشبینی دەکەن تێکڕای هەڵاوسانی ئابوری لە تورکیا بۆ سەروو ‏‏30% بەرزببێتەوە، ئەوەش بۆ یەکەمجارە لەدوای ساڵی 2003وە ئەو ئاستە تۆماربکات. ‏

بەپێی بەدواداچوونێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز لەوبارەیەوە، کە بۆچوونی 13 ئابوریناسی ‏وەرگرتووە، تێکڕای هەڵاوسانی ئابوریی تورکیا لەم مانگەدا دەگاتە 30.6%، ئەمەش ‏بەرزترین ئاستە لە دوای ئایاری ساڵی 2003وە تۆماریکردووە.‏

پێشبینییەکانی ئابوریناسان بۆ هەڵاوسانی ئابوری تورکیا لەنێوان 26.4% بۆ 37.3%دا ‏بووە.‏

هەر بەپێی پێشبینییەکان، زیادەی نرخ لەسەر ئاستی مانگانە دەگاتە 9%، پێشبینییەکان بۆ ‏ئەمە لەنێوان 5.5% بۆ 14.6%دایە.‏

لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئاستی هەڵاوسانی ئابوریی تورکیا گەیشتووەتە 20%، ‏هۆکارەکەشی بۆ دابەزینی نرخی لیرە دەگەڕێتەوە، ئەوەش دوای کەمکردنەوەی ئاستێکی ‏پێوانەیی لە سوودی بانکیی لیرەی تورکی لەو چەند مانگەدا.‏

لیرە لە ماوەی ڕابردوودا بەردەوام بەهای بەرامبەر بە دراوە بیانییەكان لەدەستدەدا و ‏نرخی یەك دۆلار گەیشتە نزیكەی 19 لیرە، بەڵام دوای چەند بڕیارێكی ئەردۆغان، ‏نرخەكەی بۆ نزیكەی 11 لیرە بەرامبەر دۆلارێك بەرزبووەوە.‏

بابەتی پێشتر

چەند زانیارییەک دەربارەی چاو قاوەییەکان

بابەتی دواتر

كۆنتی ڕەخنەی لە خشتەی یارییەكانی خولی ئینگلتەرا هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ دوای ئەوەی دانوستانەکانی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران گەیشتنە بنبەست، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی. ئاژانسی هەواڵی…
Total
0
Share