نرخی نەوت دابەزی

بڕیارەكەی ئۆپیك+ هۆكارە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی پاش بڕیاری ڕێكخراوی ئۆپیك+ دەربارەی كەمكردنەوەی پلەبەندی هەندێك لە كۆتوبەندەكانی لەسەر بەرهەمهێنان لەنێوان ئایار و تەمموزدا.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ دووشەممە 5ی نیسان گرێبەستە دواخراوەكانی خامی برێنت بۆ حوزەیران 61 سەنت دابەزی كە دەگاتە 0.9% و گەیشتە 64.25 بۆ هەر بەرمیلێك، لەكاتێكدا خامی ڕۆژئاوای تەكساس ڕادەستكراوی ئایاری داهاتوو 53 سەنت دابەزی كە دەگاتە 0.9%ی نرخەكەی و گەیشتە 60.92 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت و ڕوسیا و هاوپەیمانەكانیان (ئۆپیك +) ڕێككەوتن لەسەر كەمكردنەوەی كۆتوبەندەكانی بەرهەمهێنان بە بڕی 350 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە حوزەیران و نزیكەی 400 هەزار بەرمیل لە تەمموزی داهاتوودا.

بەپێی ڕێككەوتنەكەی ڕۆژی پێنجشەممە كەمكردنەوەكانی ئۆپیك+ كاتێك ئەو زیادەیەی دەچێتەوە سەر دەگاتە 6.5 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە.

بابەتی پێشتر

لافاو و داڕمانی زەوی لە ئەندۆنیسیا 91 قوربانی و دەیان بێسەروشوێنبووی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دروست دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share