فیران تۆڕێس گەیشتە بەرشلۆنە

فیران تۆرێس گەیشتە بەرشلۆنە بۆ ئەوەی پشكنینی پزیشكی ئەنجام بدات و بە فەرمی ‏پەیوەندی بە یانە گەورەكەی ئیسپانیاوە بكات.‏

ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا وێنەی فیران تۆرێسیان بڵاوكردۆتەوە لە شاری بەرشلۆنە و جەخت ‏لە كۆتایی هاتنی گرێبەستەكە دەكەن.‏

بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان بێت، تۆرێس ئەمڕۆ پشكنینی پزیشكی ئەنجام دەدات و ‏گرێبەستەكەشی لەگەڵ بەرشلۆنە بۆ ماوەی پێنج وەرز و نیو دەبێت.‏

بڕیارە وایە یانەی بەرشلۆنە لە پێناو كڕینی فیران تۆرێسدا، 55 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی ‏مانچستەر سیتی.‏

پێشبینی دەكرێت ڕۆژی سێشەممە تۆرێس بە ڕاگەیاندنەكان بناسێنرێت.‏

بابەتی پێشتر

تۆخێل: ئەوەی لە پریمەرلیگ ڕوودەدات دادپەروەرانە نییە

بابەتی دواتر

توركیا پێنج هاوڵاتی لە كۆبانێ شەهیدكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەگوێرۆ بەرشلۆنە بەجێدەهێڵێت؟

ڕۆیشتنی لیۆ مێسی لە یانەی بەرشلۆنە نەبووەتە هۆکارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی بۆندی نێوان ئەگوێرۆ و یانە کەتەلۆنییەکە. کەناڵی فەرمی…
Total
0
Share