کۆنتی بۆ ئینتەرمیلان: دوو داواکاریم بۆ جێبەجێنەکەن دەڕۆم

کۆنتی داوای کڕینی یاریزانی نوێ و بەرزکردنەوەی موچەکەی لە بەڕێوەبەرانی ئینتەرمیلان دەکات

ڕاهێنەری یانەی ئینتەرمیلان، ئەنتۆنیۆ کۆنتی پەیامێکی ئاڕاستەی ئیدارەی یانەکەی کردووە و داوادەکات بەر لەدەستپێکی وەرزی نوێ دوو داواکاری بۆ جێبەجێبکەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ڕۆژنامەکانی لاگازێتا و کۆرێری و توتۆ سپۆرتەوە بڵاودەکرێنەوە، کۆنتی لەم وەرزەدا بەرەو نازناوی خولی ئیتاڵیا هەنگاو دەنێت، بەدەستهێنانی “سکۆدیتۆ” دەبێتە کارتێکی بە‌هێز و بەرامبەر ستیڤن زهانگی سەرۆکی یانە بەکاریدەهێنێت.

ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە لە کۆتا کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی نێراتزۆری دوو مەرجی خستووەتەسەر مێزی گفتوگۆکردن، یەکەمیان بەرزکردنەوەی موچەکەی بووە و خۆیی بە شایستە زانیوە لە کاتێکدا توانیویەتی نازناوی کالچیۆ بە یانەکە ببەخشێت.

مەرجی دووەمیشی کڕین و گواستنەوەی پێنج یاریزانی نوێیە، ناوی هیچ یەکێک لە داواکراوەکانی ئاشکرانەکردووە و تەنها داوای هەڵوێستی لە سەرۆکایەتی یانەکەی کردووە، بەڵینیشیداوە لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیدا و بەتایبەت لە هاوینی 2021 ماڵئاواییان لێبکات.

ئەنتۆنیۆ کۆنتی، ڕاهێنەری یانەی ئینتەرمیلان

بەپێی زانیارییەکانی لاگازێتا، کۆنتی لەدەستپێکی کارەکانیەوە لەلایەن وەبەرهێنەرانی چین و خاوەنداریەتی ئینتەرەوە چەندین بەڵێنی پێدراوە، ئەگەر نازناوەکان بچنێتەوە ئامادەدەبن لە گواستنەوەی یاریزاناندا وەبەرهێنانی باشتری بۆ ئەنجامبدەن و لە ئێستادا ڕاهێنەرەک پێی وایە کاتی جێبەجێکردنی بەڵێنەکان هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ (87)دا گۆڵی بردنه‌وه‌ی له‌ ئالاڤێس کرد

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 22ی خولی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بردنه‌وه‌یه‌کی زه‌حمه‌تی به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس تۆمارکرد. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا،…
Total
0
Share