(ڤیدیۆ) گه‌وره‌کانی پریمه‌رلیگ براوه‌ی هه‌فته‌ی 19 بوون

یانەکانی مانچسته‌ر سیتی، تۆتنهام، ئارسیناڵ، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 19ی خولی نایابی ئینگلیزییان ئه‌نجامدا و بردنەوەیان تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یه‌کشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 19ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچسته‌ر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداریی لیسته‌ر سیتی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی (6-3) لە بەرژەوەندیی یانه‌ی خانه‌خوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی سیتی له‌ خوله‌که‌کانی پێنج، ١٤. ٢١، ٢٥، ٦٩، ٨٧ له‌لایه‌ن کیڤن دی برۆین، ڕیاز مه‌حریز، ئیلکای گۆندوگان، ڕه‌حیم ستێرلینگ (دوو گۆڵ) تۆمارکران، گۆڵه‌کانی لیسته‌ریش له‌ خوله‌که‌کانی ٥٥، ٥٩، ٦٥ له‌لایه‌ن جه‌یمس مادیسۆن، ئیدیمۆلا لوکمان، کلیچی ئیهانچیۆوه‌ تۆمارکران.

له‌یارییه‌کانی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌ی تۆتنهام به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کریستاڵ پاڵاس تۆمارکرد.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی ٣٢، ٣٤، ٧٤ له‌لایه‌ن هاری که‌ین، لوکاس مۆرا، هیۆنگ مین سۆنه‌وه‌ تۆمارکران.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، یانه‌ی ئارسیناڵ به‌ ئه‌نجامی پێنج گۆڵی بێوه‌ڵام سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر نۆرویچ سیتی-دا به‌ده‌ستهێنا، گۆڵه‌کانیش له‌ خوله‌که‌کانی شه‌ش، ٤٤، ٦٧، ٨٤، ٩٠ له‌لایه‌ن بوکایۆ ساکا (دوو گۆڵ)، کیران تێرنی، ئه‌لیکسانده‌ر لاکازێت، ئیمێل سمیز ڕۆی-یه‌وه‌ تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچسته‌ر سیتی بەکۆکردنەوەی ٤٧ خاڵ له‌پلەی یه‌که‌می ڕیزبەندیی پریمەرلیگدا جێگیربوو، هه‌روه‌ها یانه‌کانی ئارسیناڵ وتۆتنهام به‌ (٣٥ و ٢٩) خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌کانی چواره‌م و پێنجه‌مدا مانه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

دوای گیانلەدەستدانی زیاتر لە 10 کەس بە لافاو ڕێڕەوی نوێی ئاوەڕۆ لە نزیک هەولێر دروستدەکرێت

بابەتی دواتر

پەتاتەی خراپبووی ئێرانی لە وڵاتانی دراوسێیەوە دەگەڕێندرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share