لەناوخۆی پاریس چی دەگوزەرێت؟ ماڵێکی بێسەروبەرە و ڕاهێنەرێکی بێدەسەڵات

یانەی پاریس سان جێرمان لەڕووی کارگێڕییەوە لە دۆخێکی خراپدایە، لەڕووەکانی وەرزشی و دیسپلینیشەوە ڕاهێنەر نەیتوانیوە یاریزانەکانی کۆنتڕۆڵ بکات.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، لەدواین جوڵەیاندا، یاریزانانی یانەی پاریس سان جێرمان هەستاون بە کۆپیکردنی درێسێکی یانەکەیان کە ناوی کیلیان مباپێی و ساڵی 2050ی لەسەر چاپکراوە، گوزارشت لە بەردەوامبوونی یاریزانەکە دەکات لە پاریس تاوەکو ساڵی 2050.

ئەم هەنگاوەی یاریزانانی پاریس، خۆی لەخۆیدا دەیسەلمێنێت کە ناوبراو لە پاریس بێزارە و دەیەوێت بڕوات، بەم هەنگاوە دەیانەوێت پاشگەزیبکەنەوە.

هەمان سەرچاوە نوسیویەتی، لە ئاهەنگی باڵۆندۆری مێسی-دا، چەندین یاریزانی یانەکە ئاهەنگیان گێڕاوە بەبێ ئەوەی ڕێگەپێدانیان پێدرابێت، تەنانەت هەندێکیان لە مەشقوڕاهێنانەکاندا سستن و بەپێی پێویست کارناکەن.

ئیکاردی یەکێکە لەوانەی بەهۆی نەخۆشییەوە ماوەیەک دوورکەوتووەتەوە و هۆکاری نەخۆشییەکەشی کەمتەرخەمی و گرنگینەدان بووە بە جەستە و پڕۆتۆکۆلی کارپێکراو، لەلایەکی دیکەوە واندا نارای هاوسەری گەورەترین کێشەی لەگەڵ ناسڕ خلێفیی سەرۆکی یانە و لیۆناردۆی بەرێوەبەری وەرزشیی دروستکردووە.

لەلایەکی دیکەوە موچەی مێسی بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕازیی هەندێک لە یاریزانەکان لە موچەکانیان، لەلایەکی دیکە پەیوەندی نێوان کیلۆر ناڤاس و دۆنارومای گۆڵپارێزان لەوپەڕی خراپیدایە.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، لەڕووی وەرزشییەوە پاریس سەرکەوتوو دەردەکەوێت، بەڵام لەناوخۆی یانە چەندین کێشەیان لەڕووەکانی کارگێڕی-یەوە هەیە، تاوەکو ئێستا ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەر نەیتوانیوە چارەسەریان بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) فه‌ره‌نسا و به‌لجیکا بلیتی مۆندیالیان بڕی و هۆڵه‌ندا چانسێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا

هه‌ڵبژارده‌کانی فه‌ره‌نسا و به‌لجیکا یارییه‌کانی گه‌ڕی نۆیه‌می پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپایان بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی قه‌ته‌ر ئه‌نجامدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌که‌…
Total
0
Share