قوربانییانی بەلەمە نوقمبووەكەی یۆنان بەرزبووەوە بۆ 16 كۆچبەر

ڕۆیتەرز ئاماری نوێی قوربانییانی بەلەمە نوقمبووەكەی یۆنان بڵاودەكاتەوە، قوربانییەكان بۆ 16 كۆچبەر بەرزبوونەتەوە، زۆربەیان پیاون و منداڵێكیشیان تێدایە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ئێشكگری كەناراوەكانی یۆنانی گواستووەتەوە، لانیكەم 16 كۆچبەر بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەكەیانەوە لە نزیك دوورگەی بارۆس-ی یۆنانی خنكاون.

ڕووداوەكە دوێنێ هەینی بووە و لە هەفتەی ڕابردوودا ئەوە سێیەم ڕووداوی نوقمبوونی بەلەمی كۆچبەران بوو لە ئاوەكانی یۆنان ڕووبدات.

بەپێی ڕۆیتەرز، هەر لە شەوەوە لایەنە پەیوەندیدارەكانی یۆنان لە دەریا و ئاسمانەوە دەستیانكردووە بە پرۆسەی گەڕان و ڕزگاركردنی كۆچبەرەكان.

تا ئێستا تەرمی 16 كۆچبەری ئەو بەلەمە نوقمبووە دەرهێنراونەتەوە، 12یان پیاون، سێ ژن و منداڵێكیشیان تێدایە.

پێشبینی دەكرێت 80 كۆچبەر لەسەر بەلەمەكە بووبن، ئێشكگری كەناراوەكانی یۆنان دەڵێت، لە توركیاوە بەرەو ئیتاڵیا دەڕۆیشتن.

بابەتی پێشتر

هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی هەشت مانگدا 6 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

چوار یاریزانی بەرشلۆنە لە پێكان چاكبوونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share