پیلێ نەخۆشخانەی جێهێشت

پیلێ، گەورهەری تۆپی پێی جیهان و وڵاتی بەرازیل، نەخۆشخانەی جێهێشت پاش ئەوەی پزیشكەكان پێیانڕاگەیاند كە كێشەكانی كۆتاییهاتووە.

دوو هەفتەیە پیلێ لە نەخۆشخانە كەوتووە و لەژێر چاودێریی پزیشكیدایە، ئەوەش دوای ئەوەی هەستی بە ئازار كرد لە گەدەیدا و نەشتەرگەریی بۆ ئەنجامدرا.

تیمی پزیشكیی نەخۆشخانەی ئەنیشتیان لە ساوپاولۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پیلێ باری تەندروستیی جێگیرە و نەخۆشخانە جێدەهێڵێت.

ئەمە سێیەم جارە لە ساڵی 2021 پیلێی بەرازیلی بەرەو نەخۆشخانە دەگواسترێتەوە و پێشتر بەهۆی وەرەمێكی كۆڵۆنەوە دووچاری نەشتەرگەرییەكی قورس بووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share