کەسێک لە سلێمانی دەستگیرکرا تۆمەتباربووە لە کوشتنی ژنێکدا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایدەکات، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، کە تۆمەتباربووە لە دۆسییەی کوشتنی ژنێکدا.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی، بنکەی پۆلیسی سەیوان بەھاوکاری بنکەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، کە لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو.

پۆلیس ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێک دەرچوو بەتۆمەتی کوشتنی ژنێک و  بکوژەکە بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵات بوو، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانی ھێزەکانی پۆلیس بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە بەردەوام بوو، سەرەنجام توانرا ئەمڕۆ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیوان بەھاوکاری بنکەی پۆلیسی سەرچنار دەستگیر بکرێت”.

لەئێستادا تۆمەتبار (ح، ف، ر) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵی ئابوریی ئەمریکا لە هەرێم: بەباشیدەزانین هەرێم و عێراق لە کەرتی کارەبا رێککەوتنی درێژخایەن واژوو بکەن

کونسوڵی ئابوریی ئەمریکا لە هەرێم، رایدەگەیەنێت، “بەباشیدەزانین هەرێم و عێراق لەکەرتی کارەبا رێککەوتنی درێژخایەن واژوو بکەن”. وەزارەتی کارەبای…
Total
0
Share