ڕەخنە لە پاریس سانجێرمان دەگیرێت

دوای یەكسانبوونی پاریس سان جێرمان لەگەڵ یانەی لۆریانی نۆزدەیەمی ڕیزبەندیی ‏خولی فەرەنسا، ڕەخنەیەكی زۆر ڕووبەڕووی پۆچتینۆ-ی ڕاهێنەری پاریس بووەوە.‏

پاریس لەدوایین خولەكی یارییەكەدا گۆڵی بەرامبەری لە ڕێگەی ئیكاردی-یەوە تۆماركرد ‏و لە شكست ڕزگاری بوو.‏

ڕاگەیاندنەكان سەریان سووڕماوە لەو ئاستە خراپەی یاریزانەكانی پاریس بەرامبەر لۆریان ‏پێشكەشیان كرد.‏

پۆچتینۆ دوای یارییەكە ئاماژەی بەوەدا، پێش دەستپێكردنی یارییەكە ڕووبەڕووی ‏ئاستەنگی زۆر بوونەتەوە و چەند یاریزانێكیان تووشی كۆرۆنا بوون و چەند ‏یاریزانێكیشیان پێكانیان هەبووە.‏

پۆچتینۆ دڵنیابوو لەوەی بە تێپەڕبوونی كات باشتر دەبن، وتیشی، تیپەكانی خولی ‏فەرەنساش كاتێك ڕووبەڕووی پاریس دەبنەوە، ئەوپەڕی توانای خۆیان بەكاردەهێنن.‏

ڕاگەیاندنەكان پێیانوایە پاریس ناسناوی خولی فەرەنسا بەدەستدەهێنێت، بەڵام لە چامپیۆنز ‏لیگدا هیچ ئەنجامێكی نابێت.‏

پێشیانوایە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بەو شێوازە یاریكردنە دەدۆڕێن و ماڵئاوایی لە ‏پاڵەوانێتییەكە دەكەن.‏

بابەتی پێشتر

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئیتاڵیا دێته‌ به‌غداد و هه‌ولێر

بابەتی دواتر

چوار یاریزانی بەرشلۆنە دەگەڕێنەوە، سیانیش دەڕۆن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share