له میانی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆی خولی پله یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڤالێنسیا له یاریگای مێستایا میوانداری ڕیاڵ مه‌دریدی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی کرد و کێبڕکێی نێوانیان به بردنه‌وه‌ی یانه‌ی خانه‌خوێ کۆتاییهات.
له تایمی یه‌که‌مدا ئه‌ستێره‌کانی ڕیاڵ مه‌درید به شێوه‌ی یاری ڕاسته‌وخۆ و کراوه یارییانکرد و توانیان گووشاری توند له‌سه‌ر گۆڵی خاومی دۆمینیک دروستبکه‌ن.
له خوله‌کی 23 که‌ریم بنزیمه‌ی هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی گۆڵی یه‌که‌می بۆ مێره‌نگی تۆمارکرد، له‌دوای ئه‌م گۆڵه ئه‌ستێره‌کانی خاڤی گراسیا هاوسه‌نگیان وه‌رگرته‌وه و سه‌رکه‌وتوبوون له پێچه‌وانه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که.
له خوله‌کی 35 کارلۆس سۆلێر به لێدانی سزا گۆڵی یه‌کسانکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ی تۆمارکرد، پاشان له خوله‌کی 45 ڕافائێل ڤاران به هه‌ڵه گۆڵی دووه‌می بۆ ڤالێنسیا تۆمارکرد و ئه‌و تایمه به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێک کۆتاییهات.
له تایمی دووه‌مدا زێدان بۆ دروستکردنی چڕی له نیوه یاریگای یانه‌ی ڕکابه‌ر یاریگای به‌ڕووی یانه‌ی خانه‌خوێدا کرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوویدا پێچه‌وانه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ره فه‌ره‌نسییه‌که بوو.
له خوله‌کی 54 و ٦3 به بڕیاری (ڤار) دوو په‌ناڵتی بۆ شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کان ئه‌ژمارکرد و هه‌ردوو په‌ناڵتییه‌که‌ش له‌لایه‌ن کارلۆس سۆلێره‌وه به سه‌رکه‌وتوویی جێبه‌جێکرا و ئه‌نجامه‌که بۆ چوار گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێک فراوانبوو.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، ڕیاڵ مه‌درید به 16 خاڵه‌وه له پله‌ی چواردا به‌رده‌وامبوو، یانه‌ی براوه‌ش (ڤالێنسیا) به کۆکردنه‌وه‌ی 11 خاڵ له پله‌ی 16وه بۆ پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی لالیگا سه‌رکه‌وت.