كه‌شناسیی هه‌رێم واده‌ى به‌فربارینى له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ڕاگه‌یاند

كه‌شناسیی هه‌رێم، پێشبینی ده‌كات، به‌ره‌به‌یانی سبه‌ینێ له‌ چیاى ئه‌زمه‌ڕ و سه‌فین و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ به‌فرببارێت و له‌ سەنته‌ری شاره‌كانیش نمه‌باران بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “ئه‌مشه‌و ئاسمانى هه‌رێم هه‌ور ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت، له‌ به‌ره‌به‌یانیشدا ئه‌گه‌رهه‌یه‌ به‌فر له‌ ده‌وروبه‌رى پێنجوێن، ئه‌زمه‌ڕ، ماوه‌ت، كۆیه‌، سه‌فین و سۆران ببارێت”.

هه‌روه‌ها پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت هه‌ر سبه‌ینێ نمه‌ باران له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كان ببارێت.

به‌پێی پێشبینییه‌كانى كه‌شناسی، نزمترین پله‌كانى گه‌رما له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان داده‌به‌زێت بۆ ژێر سفرى سیلیزى و له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كانیشدا (2بۆ3) پله‌ داده‌به‌زێت ‌به‌راورد به‌ ئه‌مڕۆ.

ڕێژه‌ى بارانبارینى 12 كاتژمێرى ڕابردووش له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌: ‌

پیرمام 1.1ملم

دهۆك 1.3 ملم

زاخۆ 5.8 ملم

ئاكرێ 3.2 ملم

ئامێدى 3.8 ملم

بامه‌رنێ 5.0 ملم

بارزان 6.8 ملم

دوكان 0.4 ملم

حاجى ئۆمه‌ران 0.6 ملم

كانى ماسى 0.8 ملم

سۆران 0.8 ملم

ماوه‌ت 0.2 ملم

قه‌ڵادزێ 0.2 ملم

مێرگه‌سور 9.8 ملم

سیده‌كان 0.6ملم

بابەتی پێشتر

نزمترین ئاستی گەشەی دانیشتووان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان تۆماركرا

بابەتی دواتر

هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ بنكه‌ى سه‌ربازیی هه‌ریر كشانه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد ‘بەر لە سێ ساڵ كەسێكی كوشتووە’

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ هه‌ولێره‌وه‌ داواكراو بووە، تۆمەتبارە بە “كووشتنی كەسێك”. لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: شەقامەکان موڵکی گشتیین و نابێت بۆ بەرژەوەندیی تاکەکەسی بەکاربهێنرێن

هاتوچۆی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “شەقامەکان موڵکی گشتیین و نابێت بۆ بەرژەوەندیی تاکەکەسی بەکاربهێنرێن”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share