وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕێنمایی و مه‌رجى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌رانى بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ڕێنماییه‌كانی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی بڵاوكرده‌وه‌ و مه‌رجى پله‌ به‌رزركردنه‌وه‌كه‌ش ئەوەیە، ده‌بێت ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ده‌رچووی كۆلێژی پۆلیس بێت یان ده‌رچووی خوولی ئه‌فسه‌رانی باڵا بێت.

هه‌ر به‌پێی ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، نه‌قیب بۆ ڕائید، ڕائید بۆ موقه‌ده‌م، موقه‌ده‌م بۆ عه‌قید، عه‌قید بۆ عه‌مید پێویستی به‌ چوار ساڵ خزمه‌تكردن هه‌یه‌، پله‌ی عه‌میدیش بۆ لیوا، لیوا بۆ فه‌ریق پێویستی به‌ شه‌ش ساڵ خزمه‌تكردن هه‌یه.

هه‌روه‌ها پێویسته‌ ئه‌فسه‌ر له‌ پله‌ی مولازم تا ڕائید له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران كه‌ به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجامده‌درێت ده‌ربچێت.

بابەتی پێشتر

پەرلەمان پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیكردنی پڕۆژە كشتوكاڵییەكانی پەسەندكرد

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانى تۆمه‌تبارێكى ده‌ستگیركرد زیاتر لە 10 فەرمانی گرتنی هەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share