بومەلەرزەیەک دەربەندیخانی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.5 پلەی پێوەری ڕێختەر ‏شارۆچکەی دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانیی هەژاند.‏

بەپێی نەخشەی چاودێریکردنی ڕوودانی بومەلەرزە، لە باشووری دەریاچەی دەربەندیخانی ‏پارێزگای سلێمانی بومەلەرزەیەک ڕوویداوە، ڕووداوە سروشتییەكە لە کاتژمێر 4:14 ‏خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا بووە.‏

گوڕی بومەلەرزەکە 3.5 پلە بووە بەپێوەری ڕێختەر و لە دووریی 26 کیلۆمەتر لە ‏باشووری دەریاچەی دەربەندیخان ڕوویداوە.‏

بەپێی دەستەی کەشناسیی عێراق، بومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی نەبووە.‏

 

 

بابەتی پێشتر

پەروەردەی هەولێر پشووی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

ڕوانگەی سوری: سێ گەنجی سوری لەلایەن تورکێکەوە سوتێنران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share