پینگ شوای سەرجەم میدیا جیهانییەکانی بەدرۆخستەوە

ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی چین، پینگ شوای ڕەتیدەکاتەوە لەلایەن هیچ بەرپرسێکی چینی-یەوە دەستدرێژیی سێکسی کرابێتەسەری.

دوای ئەوەی میدیا ئەوروپی و ئەمریکییەکان هەڵایەکی زۆریان نایەوە و ئاماژەیان بەوەکرد، کە پینگ شوای ئەستێرەی چینیی تێنسی سەرزەوی لەلایەن جێگری وەزیری دەوڵەتی پێشووی چین، چانگ کاولی-یەوە دەستدرێژیی سێکسی کراوەتەسەر و لەماڵەکەشی دەستبەسەرکراوە.

میدیاکانی چین بەتوندی بەرپەرچی ئەو هەواڵانەیان دایەوە، چونکە کەیسەکە بووە بابەتێکی جیهانی و کێشەی دیپلۆماسی لەنێوان چین و چەندین وڵاتی دیکەدا دروستکرد.

پینگ شوای لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ یەکێک لە کەناڵەکانی سینگافور، ڕایگەیاندووە، “نە وتوومە و نە لەهیچ شوێنێک نوسیوومە کە دەستدرێژیی سێکسی کراوەتەسەرم، ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە بە هەڵە لێکدانەوەی بۆکراوە و ڕەشکراونەتەوە”.

ئەوەش یەکەم جارە دوای دوورکەوتنەوەی لەبەرچاوی کامێراکان، شوای لە بۆنەیەکی وەرزشیدا هاوشانی هاوپیشەکانی دەردەکەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) زڵاتانی گۆڵکار ناپۆلی کوتا به‌زه‌ویدا و میلانی گه‌ڕانده‌وه‌ لوتکه‌ی کالچیۆ 

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا، یانه‌ی میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر ناپۆلی تۆمارکرد.…
Total
0
Share