لە سلێمانی تۆمەتبارێکی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر دوای ڕووبەڕووبوونەوە دەستگیرکرا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، لە گەڕەکی ڕزگاری لە سلێمانی، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان ڕۆیشتوون بۆ دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر، تۆمەتبارەکە ڕووبەڕووی هێزەکان بووەتەوە و کارمەندێکی ئاسایش برینداربووە، دواتر تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.

یاسین سەمیع، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لەکاتێکدا ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵێنەوەی ئاسایشی سلێمانی هەوڵیاندا کە تۆمەتبارێکی ماددەی ھۆشبەر، کە بازرگانی بە ماددەی ھۆشبەرەوە دەکرد، دەستگیربکەن، لە ئەنجامدا ڕووبەڕووی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بووەوە و بووەھۆی بریندارکردنی یەکێک لە کارمەندانی ئاسایشی سلێمانی، بەڵام ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بەزووترینکات کۆنترۆڵی دۆخەکەیان کردووە و تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە.

بەپێی زانیارییەکان کاتێک هێزەکان ڕۆیشتوونەتە نزیک ماڵی تۆمەتبارەکە، تۆمەتبارەکە خۆی نەداوە بەدستەوە و بە چەک ڕووبەڕووی هێزەکە بووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆمۆ: هیچ دانوستانێکمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نییە چونکە بە نایاسایی نەوتەکەیان دەفرۆشن

بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ڕەتکردنەوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە…
زیاتر ببینە

پارێزگای هەولێر: ئەگەر کاسبکارانی بازاڕی سپی قیستەکانیان نەدەن رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەگەر کاسبکارانی دوكانه‌كانی بازاڕی سپی پارەی قیستەکانی چوارەم و پێنجەم نەدەن رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.…
Total
0
Share