لە تۆڵەی كوشتنی بێچووێك، مەیمونەكانی ویلایەتێكی هیندستان 25 سەگیان كوشت

لە ڕووداوێکی نامۆدا، لە هیندستان مەیمونەکان لە تۆڵەی کوشتنی بێچوویەکیاندا، لە ماوەی مانگێکدا 250 تولەسەگیان کوشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی “نیوز 18″ی هیندی، لە ویلایەتی “ماهاراشترا” لەو وڵاتە، کاتێک دوو سەگ بێچووە مەیمونێکیان کوشتووە، مەیمونەکان لە ماوەی مانگێکدا 250 تولەسەگیان ڕفاندووە و لە بەرزاییەوە هەڵیانداونەتە خوارەوە.

ئەو کەناڵە هیندییە بڵاویکردووەتەوە، “لەو ناوچەیە کە بێچووە مەیمونەکەی تێدا کوژراوە، مەیمونەکان هەر تولەسەگێکیان بینیبێت ڕفاندوویانە و لە بەرزاییەوە هەڵیانداوەتە خوارەوە”.

لە ناوچەکەدا کێشەکە هێندە گەورەبووە، دانیشتووانی گوندێک بەناوی “لاوول” سکاڵایان گەیاندووەتە لای پۆلیس و وتوویانە، “ناوچەکە تەنها ئەو سەگانەی تێداماوە کە بەهێزن و مەیمونەکان پێیانناوێرن”.

بابەتی پێشتر

ئەو فڕۆکەیەی باڵیۆزی ئێرانی لە یەمەن هێنایەدەرەوە عێراقی بووە

بابەتی دواتر

باران ئاستی ئاوی دەریاچە و بەنداوەكانی بەرزكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ناوەندە تەندروستییەكانی پارێزگاكانی ئاگاداركردووەتەوە، خۆیان بۆ هەر بارێكی لەناكاو ئامادە بكەن بەهۆی ئەو بارانەی لە…
Total
0
Share