عەلی حەمەساڵح: ڕوونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی، ئەنجومەنی وەزیران نووسیویەتی

عەلی حەمەساڵح دەڵێت، ئەو ڕوونكردنەوەیەی بەناوی وەزارەتی داراییەوە بڵاوكراوەتەوە، “لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە نووسراوە”، بۆیە وەزارەتی دارایی بەوە تۆمەتبار دەكات كە تەنانەت دەسەڵاتی بەسەر ڕاگەیەندراوەكانیدا نییە.

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، “دوای ئەوەی دۆسیەی دەستبەسەرداگرتنی داھاتی ناوخۆ و نەدانی مووچەم بڵاوکردوەوە، ڕوونکردندنەوەیەک بەناوی وەزارەتی دارایی، سەرەتا لە پەیجی ئەنجومەنی وەزیران و دواتر لە پەیجی وەزارەتی دارایی بڵاوکرایەوە.. ڕوونکردنەوەکە ھێرشی تەواوە بۆسەر گۆڕان و بەندە!”.

بۆیە پەرلەمانتارەكەی گۆڕان دەڵێت، “وەزارەتی دارایی دەسەڵاتی بەسەر ڕوونکردنەوەی وەزارەتدا نەبێت و لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بنووسرێت و ھێرش بکەنە سەر گۆڕان، دەسەڵاتی بەسەر ئیبراھیم خەلیل و باشماخدا دەبێت!”.

عەلی حەمەساڵح دووپاتیدەكاتەوە، ئەو ڕاگەیەندراوەی بەناوی وەزارەتی داراییەوە بڵاوكراوەتەوە، لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە نووسراوە و بەناوی وەزارەتی داراییەوە بڵاوكراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەوڵدەدەین قەدەغەی بکەین.. پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری گۆرانییەک بە بێڕێزیکردن بە ئیسلام ناودەبات

ڕوپاک ئەحمەد وەرتی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گۆرانییەکی فلۆکلۆرەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن دوو هونەرمەندەوە وتراوەتەوە…
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین

قائيمقامی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه‌ و به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی گرتووه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ پێكه‌وه‌ ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین…
Total
0
Share