دوو ئۆتۆمبێل لەو هەشت ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر براون نەدۆزراونەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوو ئۆتۆمبێل لەو هەشت ئۆتۆمبێلە “لاندکروزەر”ەی بە فێڵ برابوون نەدۆزراوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دوو تۆمەتباری كەیسەكە دەستگیرکراون.

پۆلیسی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەبارەی ڕووداوەکەوە دەڵێت، “دوای ئەوەی تاوانێکی فرت و فێڵ لەناو شاری هەولێر ڕوویدا، کەوا کۆمپانیایەک بەمەبەستی بەکرێدانی ئۆتۆمبێل هەشت ئۆتۆمبێل لە جۆری (لاندکروزەر)ی لە هاوڵاتییان بردبوو، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی هەولێر، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکان دەرچوو”.

پۆلیس ئاشکرایکردووە، “پۆلیسی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر توانییان دوو تۆمەتباری سەرەکی بە ناوەکانی (م. ا. ا.) و (ئـ. ع. چ.) کە تاوانەکەیان ئەنجامدابوو دەستگیربکەن لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی شەش ئۆتۆمبێل، فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی دوو ئۆتۆمبێلەکەی تر بڵاوکراوەتە بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنیان. ئەو کەسانەی دەستگیرکراون پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادان بۆ ڕێکخراوە، لە ئێستادا بەپێی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر ڕاگیراون”.

بابەتی پێشتر

ناسنامەی نۆ تەرمی سێ بەلەمە نوقمبووەكەی كۆتایی ساڵی ڕابردوو یەكلابوونەتەوە و ‏كوردن

بابەتی دواتر

لە ماوەی دوو ڕۆژدا دیدارێكی نوێ سەدر و چێوەی هەماهەنگی كۆدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share