کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵەهەور. پلەی گەرما 2 بۆ 4 پلە بەرزدەبێتەوە.
ڕوونیشیکردەوە، سبەی یەکشەممە ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوەبارانی کورتخایەن، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژئاوا و باکووری هەرێمی کوردستان.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشدا، سبەی پلەی گەرما 2 تاوەکو سێ پلە بەرزتردەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ڕۆژی یەکشەممە بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر: 33 پلەی سیلیزی
پیرمام: 29 پلەی سیلیزی
سۆران: 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 32 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 33 پلەی سیلیزی
دهۆک: 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی