مەزڵوم عەبدی لەبارەی هێرشەکەی سەر ئەنەکەسە لە ڕۆژی ئاڵادا قسەیکرد

دوای ئەوەی دوێنێ 17ی مانگ، لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، هێرشکرایەسەر نووسینگەی “ئەنەکەسە” لە شاری دیرباسە لە ڕۆژئاوای کوردستان، مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند، “ئەوانەی هێرشەکەیان کردووە سەرپێچیکەری یاسان”.

دوێنێ لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، هێرشکرایەسەر نووسینگەیەکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا “ئەنەکەسە” و ئەنەکەسە دەڵێت، هۆکاری هێرشەکە بەهۆی ئاڵای کوردستانەوە بووە.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لەبارەی هێرشەکەوە ڕایگەیاند، “ئیدانه‌ی‌ ئه‌و هێرشه‌ ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ده‌ستی ژماره‌یه‌ك تێكده‌ری سه‌رپێچیكه‌ری یاسا ئەنجامدراوە و به‌ ئامانجگرتنی ئه‌و باره‌گایه‌ به‌ ئامانجگرتنی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی خۆسه‌ر ‌و ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌.”

عه‌بدی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌، “هێزه‌كانی‌ ئاسایش به‌دوای ئه‌وانه‌دا ده‌گه‌ڕێن هۆكاری ئه‌و هێرشه‌ بوون تا ده‌ستگیریانبكەن و ڕاده‌ستی دادپه‌روه‌رییان بكەن”.

لە دوای هێرشەکەی سەریان ئەنەکەسە “بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر”ی بەوە تۆمەتبارکرد بەهۆی ئاڵای کوردستانەوە هێرشی کردووەتە سەریان.

بابەتی پێشتر

سبه‌ینێش مووچه‌ى تەنها یەك وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت

بابەتی دواتر

بایرن لە میرکاتۆی زستانەدا هیچ جموجۆڵێک ناکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاتی دەستپێکردنی بەفربارین ئاشکراکرا

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمشەوەوە بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم…
Total
0
Share