پڕۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ كۆتایی دێت و ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

بڕیارە ئەمڕۆ كۆتایی بە پڕۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگى ئازارى مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بهێندرێت و لەو چوارچێوەیەشدا چەند وەزارەت و فەرمانگەیەک مووچەیان پێدەدرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی كە بۆ مووچەی مانگی ئازار لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە، هەریەكە لە وەزارەتەكانی (كاروباری كۆمەڵایەتی، رۆشنبیریی و لاوان، كارەبا، ئەوقاف و كاروباریی ئایینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پێشمەرگە (لیواكان، دیوان و هەردوو هێزەكانی 70 و 80) مووچەیان پێدەدرێت.

هەروەها، هەر ئەمڕۆ مووچەی سەرۆکایەتییەکانى پەرلەمان، هەرێم و ئەنجومەنى وەزیران و فەرمانگەکانى (پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگریی و فریاكەوتن) دابەشدەكرێت و كۆتایی بە پڕۆسەی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە دێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوردێكی ئاوارەبووی ئۆكرانیا: دۆخمان زۆر خراپە و نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم ‏وەڵاممان ناداتەوە

هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا كوردانی ئەو وڵاتەی خستووەتە دۆخێكی ناهەموارەوە، ‏خوێندكارێكی كورد دەڵێت، بەشێك لە كوردەكان ئاوارەی سنوورەكان…
Total
0
Share