لە هەولێر، ئاگر لە بینای ئەنجومەنی دادوەری كەوتووەتەوە، زیانی گیانیی نەبووە، بەڵام ئەنجومەنەكە لیژنەیەكی لەبارەی ڕووداوەكەوە پێكهێنا.
پەیامێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستیەوە، لە نهۆمی دووەمی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان ئاگركەوتووەتەوە، دوای ماوەیەك، تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنەكە و ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە.
لای خۆیەوە ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی ئاگرەكەوە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، دەڵێت، هیچ زیانێكی گیانیی نەبووە، لیژنەیەكیشی پێكهێنا.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاشكرایكردووە، ئاگرەكە له ژووری دادوه‌رێكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له نهۆمی دووه‌می باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كەوتبووەوە، “خۆشبه‌ختانه هیچ زه‌ره‌ری گیانی نه‌بووه، ته‌نیا زه‌ره‌ری ماددی لێكه‌وتۆته‌وه”.
ئه‌نجومه‌نەكە لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ڕووداوه پێكدەهێنێت و دواتر ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.