چەمچەماڵ.. مێردمنداڵێک كەوتە ئاوی لافاوەوە و خنكا

لە تەکیەی کاکەمەندی سەربە قەزای چەمچەماڵ، مێردمنداڵێک بەهۆی خلیسکانی و کەوتنە ‏ناو ئاوی لافاوەوە، خنكا.‏

ئیبراهیم محەمەد سەرۆکی شارەوانیی تەکیەی کاکەمەند ڕایگەیاندووە، ئەو مێردمنداڵە ‏لەگەڵ دوو کەسی دیکەدا لەسەر پردی نێوان چەمچەماڵ – تەکیە لە ڕاوکردن بوون و ‏بەهۆی ئەوەی قاچی خلیسکاوە، کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە و خنكاوە.‏

مێردمنداڵەكە ناوی ڕامیار بەختیارە، خەڵکی تەکیەی کاکەمەندە و تەمەنی 15 ساڵ بووە.‏

بەیانیی ئەمڕۆ تەرمەكەی لە دووریی سێ کیلۆمەتر لەو شوێنەی کەوتووەتە ئاوەکەوە، ‏دۆزرایەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات محەمەد: رێگەنادەین هیچ کۆمپانیایەک پێشێلی مەرجەکانی سەلامەتیی کرێکاران بکات

قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “رێگەنادەین هیچ کۆمپانیایەک پێشێلی مەرجەکانی سەلامەتیی کرێکاران بکات”. قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاوات…
زیاتر ببینە

پارێزگای هەولێر لەڕێگەی ژمارە بانکییەکەوە کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی هەولێر کۆدەکاتەوە

بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەمرۆی سەرۆکی حکومەت سەبارەت بە لافاوەکەی هەولێر کۆبوونەوەیەک لە پارێزگای هەولێر بە ئامادەبوونی وەزیری…
Total
0
Share