ڕێواز فایەق: لیژنە تایبەتمەندەکان ڕادەسپێرین بەدواداچوون بۆ ئەم حاڵەتە چەند بارەیە بکەن

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لافاوەکەی هەولێر ڕایگەیاند، سەرەڕای هاوخەمی بۆ قوربانیان لیژنە تایبەتمەندەکان ڕادەسپێرن بۆ بەدواداچوون لەسەر چەند بارەبوونەوەی ئەو حاڵەتە.

ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ” لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمان ڕادەسپێرین کە بە زووترین کات بەدواداچوونی تەواو بۆ ئەم دۆخە نەخوازراوە و دووبارە و چەندبارەیە بکەن، کە بووەتە مایەی ھەڕەشەی گیانی و ماڵی بۆ سەر ژیانی ھاووڵاتییانی شاری ھەولێر لەگەڵ ھەر بارانبارینێکدا، ئەم حاڵەتانە ڕوودەدەن”.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتویەتی، ” پێویستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوونێکی جدی بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخە بکەن لە ڕەگ و ڕیشەوە، بە تایبەت کە ناکرێت فراوانکردن و گەورەکردنی شار بەشێوەیەکی ھەڕەمەکییانە ببێتە مایەی تێکچوون و شێواندنی تۆبۆگرافیای شارێکی دێرین و تەمەن ھەزاران ساڵ و گۆڕینی ئاڕاستە و ڕێڕەوەکانی ئاو تێیدا، بۆیە پێویستە ئەوەی ئێستا لە ئارادایە سنوورێکی بۆ دابنرێت و ڕابگیرێت و لە خزمەتی گەشەکردنی شار و ژێرخانی کەرتە خزمەتگوزارییەکان ئاراستە بکرێت و کەسانێکی شارەزای دوور لە بەرژەوەندی و بە ویژدانەوە پیشەییانە پلانی گەشەکردنی بیناسازیی شار دابنێن، بەجۆرێك ئارامی و دڵنیایی بە هەموو چین و توێژەکان ببەخشێت نەك گەڕەکە هەژارنشینەکان دوودڵ بن لەوەی نزا بکەن تەنانەت خوای گەورە بە ڕەحمەتی باران بەسەریان بکاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. ڕێواز فائق بۆ سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی:
هیوادارم ڕۆڵی کاریگەر بگێڕن لە گێڕانەوەی سەقامگیری و چەسپاندنی ئارامی

د. ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پیرۆزبایی لە بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی دەكات بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی یەكێتیی…
زیاتر ببینە

هەردی سەڵاح: بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی دەرفەتی زیاتر لە هەموو بوارەكان بۆ گەنجان دەرەخسێندرێت

هەردی سەڵاح رایگەیاند،”بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی دەرفەتی زیاتر لە هەموو بوارەكان بۆ گەنجان دەرەخسێندرێت. وتیشی، “تەنها یەكێتییە دەتوانێت…
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: بەغداد تائێستاش پێیوایە هەرێم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ نەکردووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد تائێستاش پێیوایە هەرێم پابەندییەکانی خۆی وەکو پێویست جێبەجێ نەکردووە. غەریب ئەحمەد، ئەندامی…
Total
0
Share