بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوسۆزین لەگەڵ كەسوكارەكانمان لە هەولێر و ئامادەی ھەموو ‏پشتیوانییەکین

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی لەبارەی لافاوەكەی هەولێر و كەوتنەوەی قوربانی بڵاوكردەوە، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییەكان دەكات، دووپاتیشیدەكاتەوە، یەكێتی خزمەتكردنی هەولێر و ھەولێرییەکان بەئەرکی خۆی دەزانێت و ئامادەی هەموو پشتیوانی و هاوكارییەكن.

دەقی پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:

پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان ئاراستەی ئەو کەسوکار و ئازیزانەمان دەکەین، کە بەھۆی کاریگەری کەشوھەوا و باران و لافاو، کە ھەولێری گرتۆتەوە، گیانیان لەدەستدا، لەخوای گەورە داواکارین لە بەھەشتی بەرین جێیان بکاتەوە و دڵئارامیش بە ھەموولایەک ببەخشێت.

غەمباریشین بەھۆی ئەم کارەساتە سروشتییەوە زیانێکی زۆری ماددی بە ماڵ و موڵکی خەڵک گەیشتووە، وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی ھەموو ھاوکاری و پشتیوانییەکین بۆ بەھاناوەچوون و بەدەنگەوەھاتنی لێقەوماوان و ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە.

خزمەتکردنی ھەولێر و ھەولێرییەکان بەئەرکی خۆمان دەزانین و ھاوسۆزین لەگەڵ کەسوکارەکانمان لەم ڕۆژەدا، بەوھیوایەی ھەموولایەک پارێزراوبن و دووربن لە ناخۆشی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

١٧ی ١٢ی ٢٠٢١ – دەباشان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ:  ئەوانەی مۆڵەتی نوێی شۆفێریی هەرێمی کوردستانیان هەیە دەتوانن لە وڵاتی دیکەش شۆفێریی پێبکەن

وەزارەتی ناوخۆ، ڕایگەیاند، ئەوانەی مۆڵەتی نوێی شۆفێریی هەرێمی کوردستانیان هەیە دەتوانن لە وڵاتی دیکەش شۆفێریی پێبکەن. وەزارەتی ناوخۆی…
Total
0
Share