قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کۆبووەوە، قۆناغەکانی چاکسازییان لە هەرێم تاوتوێکرد و جەختیان لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار لە عێراق کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، قوباد تاڵەبانی و سڤین موسلەر تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و قۆناغەکانی چاکسازییان لە هەرێمی کوردستان کرد، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، “بۆ ئەو مەبەستە سوود لە ئەزموون و ھەماھەنگییەكانی ئەڵمانیا دەبینین”.
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی عێراقەوە هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر پێویستیی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار بۆ عێراق.