مه‌رجى نوێی سعودیه‌ بۆ به‌جێگه‌یاندنى ڕێوڕه‌سمى عه‌مره‌

سعودیه‌ بڕیاریدا له‌ ته‌مه‌نى 12 ساڵییه‌وه‌ ڕێگە به‌و كه‌سانه‌ بدات كه‌ به‌شداریی ڕێوڕه‌سمى عه‌مره‌ بكه‌ن و چه‌ند مه‌رجێكى نوێشی دیارییكرد.

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ئەو کەسانەی کە خەڵکی سعودیە، یان لە هەر وڵاتێکی دەرەوە سەردانی ده‌یانه‌وێت ڕێوره‌سمى عه‌مره‌ ئه‌نجام بده‌ن دەتوانن بە مەرجی هەبوون و وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا دەتوانن پرۆسەکە ئەنجام بدەن.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، له‌ دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆناوه‌ بۆ یه‌كه‌مجار ڕێگه‌ ده‌ده‌رێت، به‌شداربوانى ڕێوره‌سمه‌ ده‌توانن سەردانی مەزاریی پێغەمبەری ئیسلام و هه‌ردوو مزگه‌وتى پیرۆز بكه‌ن بکەن.

ئه‌وه‌ش داوى ئه‌وه‌دێت، دواى قه‌ده‌غه‌كردنى به‌هۆی كۆرۆناوه‌ سعودیه‌ بە چەند قۆناغێک ده‌ستیكردووه‌ به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسەی ئەنجامدانی عه‌مره‌.

بابەتی پێشتر

شێخان.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا شەش كەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

سبه‌ینێ یه‌ك وه‌زاره‌ت مووچه‌ى پێده‌درێت.. وه‌زاره‌تى دارایی دابه‌شكردنى مووچه‌ى سست كرده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیندیپێندت: ژنانی چالاكوان لە بەندینخانەكانی سعودییەدا دەستدرێژی سێكسییان كراوەتەسەر

ڕۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، چالاكوانانی دۆسیەی مافەكانی ژنان لە بەندینخانەكانی سعودییەدا ڕوبەڕووی دەستدرێژی سێكسی و ئەشكەنجەدان بوونەتەوە. ڕاپۆرتی…
زیاتر ببینە

توركیا لە ئەمریكا نیگەرانە
دوای دانانیەتی لە لیستی وڵاتانی تێوەگلاو لە بەسەربازكردنی منداڵان

توركیا نیگەرانە لەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا خستویەتیە لیستی ئەو وڵاتانەوە، كە تێوەگلاون لە بەسەربازكردنی منداڵان، ئەمەش بەهۆی پەیوەندی…
زیاتر ببینە

توركیا.. لەوەتەی سیستم كراوەتە سەرۆكایەتی قەرزەكان 109% زیادیانكردووە

لەدوای گۆڕینی سیستمی حكومڕانیی توركیا له‌ په‌رله‌مانییه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی، قه‌رزه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ی به‌ڕێژه‌ی 109% زیادكردووه‌. ڕۆژنامه‌ى “زه‌مان”ی توركی…
Total
0
Share