قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هیچ ژنێک بەبێناو بەخاکنەسپێردرێت، ئەمەش دوای ئەوەی تەرمی ژنێک دوێنێ بە کوژراوی دۆزرایەوە.
ئاشتی عەبدوڵا بەرپرسی بەشی جێندەر لە نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران، بەهاشتاگی “هیچ شەرەفێک لە ژنکوشتندا نییە” بڵاویکردەوە، “بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی ڕێگەنادرێت هیچ ژنێک بەبێناو بەخاکبسپێردرێت”.
بەپێی بڕیارەکەی قوباد تاڵەبانی، لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون تەرمی ئەو ژنەی دوێنێ دووشەمە لە سلێمانی دۆزراوەتەوە، بەبێ ناونیشان بەخاکنەسپێردرێت و بەدواداچوون بکرێت بۆ دۆزینەوەی ناسنامەکەی.
لەهەمان کاتدا لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ دۆزینەوەی بکوژانی ئەو ژنە.