بانكەكانی هەرێم پارەیان تێدا نییە مووچە دابەشبكەن

بڕیاربوو ئەمڕۆ مووچەی مانگی تشرینی دووەمی وەزارەتی كشتوكاڵ دابەشبكرێت، بەڵام بانكەكانی هەرێمی كوردستان پارەی پێویستیان تێدا نییە بۆ دابەشكردنی مووچە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی كشتوكاڵەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لیژنەی تایبەت چوون بۆ بانكەكان بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی تایبەت بە مووچەخۆرانی وەزارەتەكە، بەڵام تا ئێستا پارەیان پێنەدراوە.

سەرچاوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ هۆكاری دابیننەكردنی پارەی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرەكانی وەزارەتەكەی نەزانی و وتی، دیار نییە هۆكارەكەی چییە و ئایا ئەمڕۆ دەیاندرێتێ یان نا.

بەڵام سەرچاوەیەكی دیكە لە یەكێك لە بانكەكانی سلێمانییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بانكەكەیان پارەی پێویستی لانییە بۆ ئەوەی مووچەی ئەمڕۆی وەزارەتی كشتوكاڵ دابینبكات، لە كاتێكدا یەكێكە لەو بانكانەی كە پارەی مووچەی تێدا دابەشدەكرێت.

لە 25ی مانگی ڕابردووەوە حكومەتی هەرێم دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەم، بەڵام پرۆسەكە زۆر بە سستی بەڕێوەدەچێت، ئەمە لەكاتێكدا تا ئێستا بەغداد 200 ملیار دینارە مانگانەكەی نەناردووە.

بابەتی پێشتر

قاتێك لە سمێڵی پیاوان

بابەتی دواتر

كۆرۆنا تەنگی بە خولی ئینگلتەرا هەڵچنیوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک لە کەلار روویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لەنێوان قەزای کەلار و ناحیەی باوەنور روویدا و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبوو. بەپێی زانیارییەکان بومەلەرزەکە…
Total
0
Share