بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە عەبدوللـەتیف ئەحمەد کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە دەباشان پێشوازیکرد لە عەبدوللـەتیف ئەحمەد کرد، جەختیان لە پارێزگاریکردن لە بەها باڵاکان کردەوە.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی قووڵکردنەوە و پەرەپێدانی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان کرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی زیاتر کرایەوە لەپێناو گەشەپێدانی ئەو ئاشتەوایی و پێکەوەییەی لەنێوان نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکاندا هەیە و پارێزگاریکردن لەو بەها باڵایانەی پەیوەستن بە کایەکانی ژیانەوە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گرنگییەوە ئاماژەی بە رۆڵی مامۆستایانی ئاینی کرد لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و ئاڕاستەکردنی هاوڵاتییان بەرەو تەبایی و پێکەوەژیان.  رایگەیاند، مامۆستایانی ئاینی لە شۆڕشەکانی کورددا رۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە و فاکتەرێکی گرنگی سەرخستنی شۆڕش بوون، ئەمڕۆش دەبێت بە هەمان رۆحیەتی کوردانە و مرۆڤدۆستانەوە بەردەوامبن لە رێنوێنیکردنی کۆمەڵگە بە ئاڕاستەی چاکە، دوورکەوتنەوە لەبیری توندڕەوی و قووڵکردنەوەی تەبایی لەنێو کۆمەڵگەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان: پێشەکیی دووەمی پارەی مۆلیدە ڕادەستی خاوەن مۆلیدەکان مەکەن

لەبارەی پارەی مۆلیدەوە، قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. قائیمقامیەتی سلێمانی، ڕایگەیاند، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە پێشەکیی…
Total
0
Share