بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکەکەمانمان داوە جێبەجێیان دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، خەڵکە خۆشەویستەکەمان شایستەی خزمەتی زیاترن و ئەو بەڵێنانەی پێمانداون جێبەجێیان دەکەین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد حەسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق کرد و لە دیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و سەرۆک بافڵ سەرکەوتنی پرۆسەکەی بە هاندەرێکی باشتر زانی بۆ پێشخستنی پرۆسەی دیموکراسی و پاراستنی سەقامگیریی عێراق.

هەر لە دیدارەکەدا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق خرایەبەر باس و بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، “بە گەشبینی و پەرۆشییەوە کار دەکەین بۆ یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە سەرچاوەکەی بنەمای دەستوور و پێکەوەیی و خزمەتکردنی خەڵک بێت، چونکە خەڵکە خۆشەویستەکەمان شایستەی خزمەتی زیاترن و ئەو بەڵێنانەی پێمانداون جێبەجێیان دەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەرێم: دەبەی ئاو و بۆن و پاوەربانک و ئامێری ئەلکترۆنی لەناو ئۆتۆمبێلەکانتان جێمەهێڵن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم 16 رێنمایی بڵاوکردەوە بۆ هاوڵاتییان بەمەبەستی خۆپارێزی لەگەڵ هاتنی یەکەم رۆژی وەزری هاویندا.…
Total
0
Share