لیڤەرپوڵ بە 117 ملیۆن محەمەد سەڵاح دەبەستێتەوە

بەڕێوەبەرانی یانەی لیڤەرپوڵ ئامادەییان نیشانداوە تەواوی داواکارییە داراییەکانی محەمەد سەڵاح جێبەجێبکەن، کە دەیکاتە گرانبەهاترین یاریزانی یانەکەی.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان لەبارەی محەمەد سەڵاحەوە ئاشکرایکردووە، یاریزانی ناوبراو لە ئێستادا هەفتانە 200 هەزار پاوەند مووچە بەدەستدەهێنێت، لە هاوینی 2023 بۆندەکەی کۆتاییدێت و داوایکردووە بۆندێکی نوێی بە مووچەی هەفتانەی 500 هەزار پاوەند بۆ تەرخانبکرێت.

داواکارییەکەی سەڵاح قورسە و دەیکات بە گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی لیڤەرپوڵ و یەکێک لە گرانبەهاترینەکانی خولی ئینگلیزی.

لەلایەکی دیکەوە تۆڕی “فوتباڵ ئینسایدەر” بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر ئیدارەی ڕێدز بۆندی سەڵاح نوێنەکەنەوە، لەدەستیدەدەن، چونکە یاریزانەکە تەمەنی 30 ساڵە و دەیەوێت کۆتا بۆند لە ژیانی وەرزشیدا واژووبکات، بەئەگەرێکی بەهێزەوە خەونەکانی لە یانەیەکی گەورەی دیکە بەدیدەهێنێت، بۆیە بەڕێوەبەرانی ڕێدز ئامادەییان نیشانداوە داواکارییەکەی جێبەجێبکەن، ئەوەش ناچاریدەکات تاوەکو 2024 لەڕێزەکانی لیڤەرپوڵ یاریبکات.

بابەتی پێشتر

679 ڕۆژە دیۆکۆڤیچ لە لوتکەدایە

بابەتی دواتر

لەم هەفتەیەدا ئەگوێرۆ ماڵئاواییدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باوكی مباپی لە مەدریدە

ڕاگەیاندنەكانی ئیسپانیا كۆكن لەسەر ئەوەی كە مباپی یەكلایی بووەتەوە لە هەڵبژاردنی ڕیزەكانی یانەی ڕیاڵ مەدرید و لە ئێستاشدا…
زیاتر ببینە

پلانی بەرشلۆنەی لاپۆرتا ئاشکرابوو

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دوو یاریزانی ئەزمووندار دەستپێکردووە، لە بەرامبەردا سێ یاریزان خۆیان بۆ ماڵئاواییکردن ئامادەکردووە.…
Total
0
Share