یوڤانتۆس و ناپۆلی ڕێگری له‌ یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان ده‌که‌ن

Napoli president Aurelio De Laurentiis and Juventus President Andrea Agnelli look on at the end of the Italy Cup final between SSC Napoli and Juventus FC at Stadio Olimpico in Rome ( Italy ), June 17th, 2020. Play resumes behind closed doors following the outbreak of the coronavirus disease. Napoli won over Juventus 4-2 after penalties .

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌ ئیتاڵیاوه‌ ئاشکرایانکردووه‌،‌ یانه‌کانی یوڤانتۆس و ناپۆلی بیر له‌ دابڕینی یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیان ده‌که‌نه‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووه‌، له‌ دوای توشبوونی چه‌ندین یاریزان به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا، یاخود پێکانی قورس به‌هۆی چالاکییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه‌، دوو یانه‌ی گه‌وره‌ی ئیتاڵیا بیر له‌ ڕێگریکردن له‌و یاریزانانه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیانه‌وه‌ بانگهێشتکراون.

له‌ دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا چالاکییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌، یانه‌کان ترسیان له‌ توشبوونی یاریزانانیان به‌ کۆرۆنا هه‌یه‌.

یانه‌ی ڤێرده‌ربریمه‌نی ئه‌ڵمانی به‌ فه‌رمی گه‌ڕانه‌وه‌ پێنج یاریزانی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیان ڕه‌تکرده‌وه‌، له‌ ئێستادا یانه‌کانی یوڤانتۆس و ناپۆلی ده‌یانه‌وێت هه‌مان هه‌نگاو بگرنه‌به‌ر.

به‌پێی زانیارییه‌کانی کۆرێری، هه‌ریه‌ک له‌ ئه‌ندریا ئانێلی سه‌رۆکی یوڤی و ئاوریلیۆ دی لاورێنتسی سه‌رۆکی ناپۆلی کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بۆردی کارگێڕی ئه‌نجامداوه‌، پێشنیازی ئه‌وه‌یانکردووه‌ ڕێگری له‌ یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان بکه‌ن و ڕێگه‌نه‌ده‌ن به‌شداری چالاکییه‌کانی دوو هه‌فته‌ی داهاتووی یورۆ نه‌یشن لیگ و خول و پاڵه‌وانێتیه‌کانی دیکه‌ بکه‌ن، به‌هانه‌شیان توشبوونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و زیانلێکه‌وتنی یانه‌ی یوڤانتۆس بووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌ی، له‌ کاتێکدا دۆنی پۆرتوگال یه‌کێکه‌ له‌ خۆپارێزترین یاریزانان و گرنگترینیان.

بابەتی پێشتر

دوورخستنه‌وه‌؟! سۆڵشایه‌ر له‌ ڤان خال و مۆیس باشتره‌ و نزیکی مۆرینیۆیه‌

بابەتی دواتر

مێسی دانوستاندن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کاربه‌ڕێکه‌ر ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی مۆدریچ بە چی دەگات؟

پێش یارییە نێودەوڵەتییەکان ئەنچیلۆتی و مۆدریچ کۆبونەوەیەکی فراوانیان ئەنجامدا. ئەنچیلۆتی بە مۆدریچی وتوە تۆ یاریزانێکی گرنگی ئێمەیت، پێویستمان…
Total
0
Share