گروپی حه‌وت داوا له‌ ئێران ده‌كات په‌ره‌پێدانى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ڕابگرێت

وەزیرانی دەرەوەی ‏G7‎‏ داوا لە ئێران دەکەن چالاکییەکانی بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی ‏ئەتۆمی وڵاتەکەی ڕابگرێت و گفتوگۆکانی ڤیەننا بکاتە دەرفەتێک بۆ ڕێککەوتنێكی نوێ.‏

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ‏G7‎‏ ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، “پێشوازی لە ‏گفتوگۆکانی ڤیەننا دەکەین بۆ کاراکردنەوەی ڕێککەوتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌، دەبێت ئێران ‏چالاکییەکانی بۆ پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییه‌كانى ڕبگرێت”.‏

لەو نێوەندە، لیز ترەس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتی، “گفتوگۆکانی ڤیەننا دوایین ‏دەرفەتە بۆ ئێران تاوەکو بەشێوەیەکی جددی بەشداری لە گفتوگۆکاندا بکات”.‏

لاى خۆیه‌وه‌ عەلی باقری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئێران، كە سەرۆكایەتیی شاندی ‏وڵاتەكەی دەكات لە گفتوگۆی ئەتۆمی، بە میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى وتووه‌، ‏‏”بەرەوپێشچوونێکی ئەرێنی و گرنگ هەبووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی گفتوگۆکاندا ‏تەنانەت ڕێکكەوتنیش نەبووە لەسەر ئەوەی گفتوگۆ لەسەر چ بابەتێک بکرێت”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیمانوێڵ ماکرۆن: بەشداریی ئۆپراسیۆنەکانی کردنەوەی گەرووی هورمز ناکەین

ئیمانوێڵ ماکرۆن ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر بەشداریی ئۆپراسیۆنەکانی کردنەوەی گەرووی هورمز بکەین بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئـ.ـێران بەشداردەبین. ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆککۆماری…
Total
0
Share