تەرمی ژنێک لە سلێمانی دۆزرایەوە

بەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی سلێمانی ئاگادارکراوەتەوە لە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە نزیک ‏یەکەکانی نیشتەجێبوونی هەواری زانکۆ، کە ژنێکە و فیشەک بە جەستەیەوە بووە.‏

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ‏‏”تیمەکانمان تەرمی ژنێکیان لەنزیک هەواری زانکۆوە گواستووەتەوە بۆ پزیشکی دادی ‏سلێمانی”.‏

بەپێی زانیارییەکان، ژنەکە فیشەک بە جەستەیەوە بووە، جلی ماڵەوەی لەبەردابووە، ‏تیمێکی پزیشکی تەرمەکەیان گواستووەتەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی.‏

تۆڕی میدیایی ئێستا پەیوەندیکرد بە پۆلیسی سلێمانییەوە بۆ زانیاری زیاتر، بەڵام ‏پەیوەندییەکەی وەڵام نەدرایەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: لە کەرکوک ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی تایبەت تەواوکراون

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای کەرکوک تەواوکراون. عەلی عەباس بەرپرسی راگەیاندنی…
Total
0
Share