وەزیری دارایی هەرێم: دەبێت بۆمان بسەلمێنێت داهاتی ئەو باجەی باسیدەكات چی لێهاتووە و بۆمان بهێنێتەوە

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، داتاكانی وەزارەتەكەی ئەوە دەردەخەن كە خەمڵاندنی داهاتی ساڵانەی باجی هەرێمی كوردستان بە 800 ملیار دینار”نالۆژیكییە” و “بە تەمەنی حوكمڕانی هەرێم داهات نەگەیشتووەتە ئەو ژمارەیە و دەبێت بەڕێوەبەری پێشووی باجەكان و خانووبەرەی هەرێم راستی ئەو ژمارەیە بسەلمێنێت كە باسیكردووە و رووبەڕووی دادگای دەكەنەوە.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم كە قسەی بۆ دەنگی ئەمریكا كردووە و رایگەیاند، هەرگیز داهاتی باجی هەرێم ناگاتە 800 ملیار دینار. نەك تەنها باج، هەموو داهاتی مانگانەی ناوخۆی هەرێم لە نێوان 320 ملیار بۆ 350 ملیار دیناردا هاتوچۆ دەكات بە تایبەت لەو كاتەی داهاتمان زۆربووە.
وتیشی، “بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی باجەكان و خانووبەرەی هەرێمی كوردستان تەنها داهاتی باجی كردووەتە 800 ملیار و دەبێت بۆمان بسەلمێنێت پارەكە چی لێهاتووە و بۆمان بهێنێتەوە”.

پێشتر زانیار محەمەد قادر، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی باجەكان و خانووبەرەی هەرێمی كوردستان، بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندبوو، پێشتر ساڵانە داهاتی باج دەگەیشتە 800 ملیار دینار لەبەر مەقاسەی عێراق بە فەرمی دەمانگوت 220 ملیار دینار، واتە ئەو ژمارەیەمان داخڵ دەكرد و دەنووسی.”

بابەتی پێشتر

ئیسپانیا دەیەوێت بە یاسا بەکارهێنانی مۆبایل لە خوێندنگەکاندا قەدەغەبکات

بابەتی دواتر

دوای گەڕانەوەی تەواوی خێزانەکان بۆ شارەکانی خۆیان کەمپی عەربەت داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share