کەشناسێك: لە هەندێک شوێن 50 ملیم باران دەبارێت

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و سەرەتای بارانبارین لە کاتەکانی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تاوەکو ئێوارە بارانبارین دەگاتە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سۆران، هەروەها لە درەنگانی ئەمشەو کاریگەریی شەپۆلەکە دەگاتە سنووری ئیدارەی راپەڕین و پارێزگاکانی کەرکوک و هەولێر.

ئاماژەی بەوەشدا، لەکاتەکانی بەرەبەیان بۆ ڕۆژهەڵات بەدواوە، بارانبارین دەگاتە تەواوی ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، لەپێش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە بۆ دوای نیوەڕۆ بارانبارین تەواوی ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و گەرمیان دەگرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، چەقی شەپۆلەکە سبەی یەکشەممە دەبێت و پێشبینی دەکرێت، زۆرترین بڕی بارانبارین لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و سۆران بێت، بڕی بارانی پێشبینی کراو لەنێوان (30 -50) ملیم دەبێت بەتایبەت لەزاخۆ ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە بەهۆی تاوەبارانی بەخوڕی لەناکاو.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە کوردە، لە پارێزگای هەولێر و دەوروبەری، ئەگەری بارانبارینی مامناوەند هەیە و پێشبینی دەکرێت 10 بۆ 15 ملیم بارانببارێت، هاوکات لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 10 بۆ 20 ملیم و لە پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمنیان 5 بۆ 8 ملیم باران دەبارێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی له‌باره‌ی گۆڕینی ساڵانسا و پێشبڕكێی ئۆتۆمبێله‌وه‌ هۆشداریی ده‌دات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری له‌باره‌ی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل و گۆڕینی ساڵانساوه‌ ده‌دات و داواش له ‌هاوڵاتییان ده‌كات، وێنه‌ و…
Total
0
Share