بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ کەوتەبواری جێبەجێکردنەوە

سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان ئاشكرایده‌كات، بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومییەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاراستەی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و دارایی و ئابوریی کرا بۆ جێبەجێکردنی و لەمنزیکانەشدا لە لایەن زانکۆکانەوە خوێندکاران ئاگادار دەکرێنەوە.

ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “سێ یەکەمی دەرچووانی بەشەکانی زانکۆ حکومییەکانی ساڵی 2016-2017 دامەزراندنتان ئەمڕۆ بە نوسراوی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران بە فەرمی ئاراستەی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی و دارایی و ئابوریی کرا بۆ جێبەجێکردنی.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، “لەم نزیکانەدا لە لایەن زانکۆکانەوە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ دەستکردن بە مامەڵەی ڕۆتینیی دامەزراندنیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: عەبدوڵا گویل ستایشی هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و یەکێتی کرد

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ عەبدوڵا گویل، سەرۆککۆماری پێشووی تورکیا کۆبووەوە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، خۆشحاڵ بووم…
زیاتر ببینە

مانگی ڕابردوو لە سلێمانی 66 كەس بە ڕوداوی جیاجیا گیانیان لەدەستداوە

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردودا، 66 حاڵه‌تی گیان لەدەستدان له‌ په‌یمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراون،…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەنداوەكان: باران كەمتر باریووە، بەڵام ئاستی ئاوی بەنداوەكان لە ساڵی رابردوو باشترە

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەی تائێستا باران كەمتر باریووە، بەڵام ئاستی ئاوی بەنداوەكان لە ساڵی رابردوو باشترە.…
Total
0
Share