بەرهەم ساڵح و قوباد تاڵەبانی جەخت لە هاوئاهەنگیی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکەنەوە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەغداد سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیکرد لە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جەختیانکردەوە لە هاوئاهەنگیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات و جەختکرایەوە لە گرنگیی ھاوکاری و هاوئاهەنگیی ئەمنی و سەربازی لەپێناو پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و ڕیشەکێشکردنی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ھاوڵاتییان”.

بەرهەم ساڵح و قوباد تاڵەبانی جەختیانكردەوە لە پێویستیی دیالۆگ و گفتوگۆ و چارەسەرکردنی دۆسیە ھەڵپەسێردراوەکان بە ئاراستەی ھێنانەئارای داوا ڕەواکانی خەڵک”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share