ئاماری ڕووداوەكانی جەژن لە گەرمیان

لەماوەی چوار ڕۆژی جەژندا حەوت حاڵەتی مردن لە گەرمیان تۆماركراوە و 651 نەخۆشیش لە بەشی پێشوازی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید ھەژار بینراوە.

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید ھەژار لە کەلار ئامارەكانی چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی بڵاوكردەوە، ڕایگەیاند، لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژندا، 651 نەخۆش لە بەشی پێشوازی نەخۆشخانە بینراوە و 448 پشکنینی جۆراوجۆریش کراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لەوماوەیەدا، حەوت نەشتەرگەری كراوە و 10 ڕووداوی هاتوچۆش ڕوویانداوە لە قەزاكە.

لە ئامارەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، سێ حاڵەتی بێوەدانی مار و دووپشک و گازگرتنی سەگ و حاڵەتێكی خنكان تۆماركراوە.

هەرەوها لە ڕۆژانی جەژندا حەوت حاڵەتی مردنیش لە كەلار تۆماركراوە.

بابەتی پێشتر

گریزمان بە ئەتلەتیکۆ ڕازییە، بەڵام..

بابەتی دواتر

دەكرێنە پەند.. كازمی دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەی سەدری ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share