سەرۆکی ناپۆلی: سەرۆکی یوێفا خۆی خستووەتە باوەشی خلێفی-یەوە

سەرۆکی یانەی ناپۆلی-ی ئیتاڵی، ئاوریلیۆ دی لاورێنتس ڕەخنەی توند ئاڕاستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا و سەرۆکی ئەو فیدراسیۆنە و کارەکانی دەکات.

سەرۆکە سەرکێشەکەی ناپۆلی لە چاوپێکەوتنێکدا بە “گێت فرانس فوتبۆڵ نیوز”ی ڕاگەیاندووە، “سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، ئەلیکساندەر چیفیرین لە ئامێزی ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جێرماندایە، ئێمە ڕایەڵەی یانەکانی ئەوروپامان بونیادنا، بەڵام ئێستا بارمتەی قەتەرییەکانە”.

هەروەها دەڵێت، “ئێستا ئەو قەتەر دەپەرستێت، ئەوان بەهێزن، زۆر بەهێزن، زۆر ناوازەن، کەسیش ناتوانێت نکوڵی لە کاریگەرییەکانی کەنداوی عەرەبی لەسەر وەرزشی ئەوروپا و یانەکانی ئەو کیشوەرە بکات، یانەکانی وەک مانچستەر سیتی، پاریس سان جێرمان و ئێستاش نیوکاسڵ، هەموو ئەمانە نموونەی زیندوون لەسەر ئەو بابەتە”.

دی لاورێنتس دەڵێت، “بەهەمانشێوە جامی جیهانی هەڵبژاردەکان بۆ ساڵی 2022 لە قەتەر ڕێکدەخرێت، سەرباری مەترسییەکی زۆری لادان لە یاساکانی مافی مرۆڤ، بەڵام بەردەوامن”.

دی لاورێنتس لە وەڵامەکانیدا ئاماژە بە بابەتی ڕێکخستنی خولی سوپەری ئەوروپی دەکات، دووپاتیدەکاتەوە، مافی هەریەکێک لەو یانانەیە کە خولەکە ڕێکبخەن بەدەر لە دەسەڵاتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا.

بابەتی پێشتر

دوو داواکراوی بارسا کێشەیان نییە و بە یوروپا لیگ قایلبوون

بابەتی دواتر

کێ کێی ڕەتکردەوە، پێدری یان ڕیاڵ مەدرید؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share