یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممەی خولەکانی ئەوروپا بەکاتی هەرێمی کوردستان

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، شەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە و چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن.

یانەکانی خولی نایابی ئینگلیزی ململانێکانی هەفتەی 11 ئەنجامدەدەن، لە گرنگترینیاندا یانەی مانچستەر سیتی ڕوبەڕوی فولهام و مانچستەر یونایتد ڕوبەڕوی وێستهام یونایتد دەبنەوە.

لە یاریگای ستامفۆرد بریج یانەی چێڵسی میوانداری لیدز یونایتد دەکات و چاوەڕواندەکرێت کێبڕکێی نێوان کوڕانی لامپارد و بێلسا بگاتە ئاستێکی باڵا.

لە ئیسپانیا کێبڕکێکانی هەفتەی 12 بەردەوامییان دەبێت، یاری لوتکە لە یاریگای سانچێز پێزخوان لەنێوان یانەی ئیشبیلیە و ڕیاڵ مەدرید دەکرێت، یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بەرشلۆنەش بەرانبەر ڕیاڵ بەلەد وەلید و قادیش دەوەستنەوە.

گەروەکانی کالچیۆ بەهەمان شێوە بەردەوامدەبن، لازیۆ و یوڤانتۆس و ئینتەرمیلان بەرانبەر سپیزیا و تۆرینۆ و بۆلۆنیا یاریدەکەن.

لە خولەکانی ئەڵمانیا و فەرەنساش ململانێکانی هەفتەی 10 و 13 ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دەبێتە میوانی ئینتراخت فرانکفۆرت و بایرن میونشن یاری لوتکە بەرانبەر لایپزیچ ئەنجامدەدات، هەروەها مۆنتیپیلێ لە ستاد دو لا مۆسۆن میوانداری پاریس سانت جێرمان دەکات.

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 11)

بێرنڵی – ئێڤەرتۆن (3:30)

مانچستەر سیتی – فولهام (6:00)

وێستهام یونایتد – مانچستەر یونایتد (8:30)

چێڵسی – لیدز یونایتد (11:00)

 

لالیگا (هەفتەی 12)

لیڤانتی – خیتافێ (4:00)

ئیشبیلیە – ڕیاڵ مەدرید (6:15)

ئەتلەتیکۆ مەدرید – بەلەد وەلید (8:30)

قادیش – بەرشلۆنە (11:00)

 

سیریا ئەی (هەفتەی 10)

سپیزیا – لازیۆ (5:00)

یوڤانتۆس – تۆرینۆ (8:00)

ئینتەرمیلان – بۆلۆنیا (10:45)

 

بوندس لیگا (هەفتەی 10)

ئینتراخت فرانکفۆرت – بوروسیا دۆرتمۆند (5:30)

فرایبۆرگ – بوروسیا مونشنگلادباخ (5:30)

کولن – ڤۆلفسبۆرگ (5:30)

ئارمینیا بیلیفێڵد – ماینز (5:30)

بایرن میونشن – لایپزیچ (8:30)

 

لیگا 1 (هەفتەی 13)

ستاد ڕینس – ڵانس (7:00)

مۆنتیپیلێ – پاریس سانت جێرمان (11:00)

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە و لیرەی تورکی دابەزیوە

بابەتی دواتر

دادگای شاری بریدا مایەپوچبوونی یاریزانێکی پێشووی ڕیاڵ مەدریدی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share