پێشمەرگە و سوپا لە مەخمور كۆدەبنەوە

كۆبوونەوەیەكی پێشتری پێشمەرگە و سوپای عێراق

ئەمڕۆ شاندێكی ئەمنیی عێراق گەیشتە مەخمور، لەگەڵ جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و بەشێك لە فەرماندەكانی پێشمەرگە كۆدەبنەوە.

میدیا عێراقییەكان سەردانی شاندەكە و ئەندامەكانیان ئاشكراكرد، بریتین لە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، یاریدەدەری سەرۆك ئەركانی سوپا و هەروەها فەرماندەی هێزە وشكانییەكان.

كۆبوونەوەكە بۆ تاوتوێكردنی پتەوتركردنی ئەو هەماهەنگییانەن كە لە ناوچە كێشەلەسەرەكان و ناوچەكانی بۆشایی ئەمنی، دوای هەڵكشانی هەڕەشەكانی داعش، لەو ناوچانە لەنێوان پێشمەرگە و سوپا هاتوونەتە ئاراوە، لەو نێوەندەشدا قسە هەیە لەبارەی پێكهێنانی لیوای هاوبەش لە نێوان هەردوولا.

ماوەیەكە لە ناوچەكانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، جموجوڵ و هێرشەكانی داعش زیاتربوون و هێرشدەكەنە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و هەروەها هێزە فیدراڵییەكان، بۆیە هەولێر و بەغداد چاویان لە هەماهەنگیی زیاترە بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان.

بابەتی پێشتر

قەیرانی ئۆكرانیا.. ئەمریكا دیپلۆماتكارێكی دەنێرێتە مۆسكۆ و كیێڤ

بابەتی دواتر

پارێزگاری هەولێر داوا لە خاوەن خانووە زیادەڕۆكان دەكات زوو مامەڵەی ‏خاوەندارێتیكردن بكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share