وەزارەتی کارەبا پێشوازیی لە چالاکیی کاتژمێری زەوی دەکات

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، پێشوازیی لە چالاکیی کاتژمێری زەوی دەکات

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە رایگەیاندووە لە کۆتا شەممەی مانگی ئادار، چالاکیی کاتژمێری زەوی، وەک چالاکییەکی جیهانی لە هەرێمی کوردستانیش بەرز رادەگیرێت و چالاکییەکە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی خەڵک و پاراستنی ژینگەیە و ساڵانە لە زیاتر لە 100 وڵاتی جیهان بەڕێوەدەچێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی کارەبا بە پێداگیری لەسەر ئەرک و پلانی خۆی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی، ئەم چالاکییەی ژینگەپارێزان گرنگ دەنرخێنێت و هیوادارە ئەم جۆرە چالاکییانە ببنە هاندەر و هەوێنێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی هەموومان بۆ بەکارهێنانی کارەبا بە شێوەیەکی تەندروست و ئابورییانە، بۆ ئەوەی بتوانین لە ئاییندەیەکی نزیکدا کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو ناوچەکانی کوردستان دابینبکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا نەبوو

تیمی پزیشكی و فڕۆكەوانیی كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا…
Total
0
Share