عێراقییەكان داوایانكردووە.. ماکێنزی دووبارە مانەوەی هێزی ئەمریكی دووپاتدەكاتەوە

فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دووبارە دووپاتیدەكاتەوە، ‏کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی هێزە شەڕکەرەنی وڵاتەكە لە عێراق بەمانای کۆتاییهاتنی مانەوەی ‏هێزی سەربازیی ئەمریکا لەو وڵاتە نایەت، جەختیکردەوە “دەمێنینەوە”.‏

ژەنەراڵ فرانك ماكێنزی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست قسەی بۆ ‏ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێس كردووە، ڕایگەیاند، دوو هەزار و 500 سەربازیان ‏لەعێراق دەمێننەوە، هاوکاری و پاڵپشتی پێشکەش بە هێزە عێراقییەکان دەکەن بۆ ‏ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.‏

ماكێنزی نەیشاردەوە، هێرشە زۆرەکانی گروپە چەکدارەکان بۆسەر هێزەکانی هاوپەیمانیی ‏نێودەوڵەتی دژی داعش، لەناویاندا هێزەکانی ئەمریکا، بەهۆی ئەوەوەیە كە ئەو گروپانە ‏داوای چوونەدەرەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن لە عێراق، بەڵام “ئێمە عێراق ‏بەتەواوی جێناهێڵین”.‏

بەرپرسە سەریازییە ئەمریكییەكە هۆشداریشیدا لە ئەگەری زیادبوونی هێرشی گروپە ‏چەکدارەکانی سەربە ئێران بۆسەر هێزە ئەمریکی و عێراقییەکان، بەڵام دووپاتیكردەوە، ‏‏”عێراقییەکان تائێستا دەیانەوێت هێزەکانی ئەمریکا بمێننەوە، ئەوان ئەوەیان دەوێت و ‏ئێمەش لەسەر ئەوە ڕێککەوتوین لەگەڵیاندا”.‏

ئەمە جگە لەوەی هۆشداریشیدا لەوەی لە ئێستادا داعش هەڕەشەیەکی جدییە.‏

بابەتی پێشتر

دووەم بەرزترین باڵەخانەی جیهان لە تەواوبوون نزیكدەبێتەوە

بابەتی دواتر

دیموكراسی لە سیستمێكی سیاسییەوە بۆ چەكی ململانێی نێوان جەمسەرە نێودەوڵەتییەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share