ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز ئەنجامدەدرێن

This photograph taken on August 8, 2021 shows the 2021-2022 season’s ball before the start of the French L1 football match between FC Metz and Lille OSC at Stade Saint-Symphorien in Longeville-les-Metz, northern France. (Photo by JEAN-CHRISTOPHE VERHAEGEN / AFP)

ئەمڕۆ ڕكابەریە ناوخۆییەكانی خولەكانی ئەوروپا دەستپێدەكەنەوە و چەندین یاریی بەهێز ‏بەڕێوەدەچن.‏

لە خولی ئینگلتەرا سەرجەم یانە گەورەكانی پێشەوەی ڕیزبەندی یارییان هەیە، مانچستەر ‏سیتی میوانداریی وڵڤەرهامپتۆن دەكات، ئارسناڵ ڕووبەڕووی ساوسامپتۆن دەبێتەوە.‏

مانچستەر سیتی بە 35 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندیی خولی ئینگلتەرای گرتووە و ‏وڵڤەرهامپتۆنیش لە پلەی هەشتەمدایە.‏

پێش ئەم یارییە، گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی بۆ جاری دەیەم وەك باشترین ‏ڕاهێنەری مانگ دیاریی كرا لەلایەن ڕایەڵەی خولی تۆپی پێی ئینگلتەراوە.‏

چێڵسی بەرامبەر لیدز یونایتد یاریی دەكات و لیڤەرپوڵ-یش میوانداریی ئەستۆن ڤێلای ‏جیرارد دەكات.‏

چێڵسی لە یەك هەفتەدا پێشەنگیی ڕیزبەندیی خولی ئینگلتەرا و پێشەنگی ڕیزبەندیی ‏كۆمەڵەكەی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەدەستچوو.‏

لیڤەرپوڵی كڵۆپیش لە ئێستادا بە باشترین یانەی جیهان ناودەبرێن، لەگەڵ ئەوەشدا لە پلەی ‏دووەمی ڕیزبەندیی خولی ئینگلتەرا دەبینرێن و ئەمڕۆش یارییەكەیان بەرامبەر ئەستۆن ‏ڤێلای یانزەیەمی ڕیزبەندییە.‏

ئەوەی زۆر گرنگە، گەڕانەوەی جیراردی كاپتنی مێژوویی لیڤەرپوڵە بۆ ئانفێڵد، بەڵام ‏ئەمجارە وەك ڕاهێنەری تیمی دژ.‏

جیرارد دەڵێت، “بۆ یەكەم جار حەزدەكەم لیڤەرپوڵ شكست بهێنێت”‏

هەرچی یانەی مانچستەر یونایتدیشە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی نۆرویچ ‏سیتی دەبێتەوە.‏

لە خولی ئیسپانیاش یەك یاریی بەهێز هەیە، كاتێك هەردوو یانەی ئەتلەتیك بلباو و ئیشبیلیە ‏كاتژمێر 11:00ی شەو بەیەك دەگەن.‏

لۆپیتیگی ڕاهێنەری ئیشبیلیە دەڵێت، كرانە دەرەوەمان لە چامپیۆنز لیگ كۆتایی دونیا نییە ‏و پێویستە بیسەلمێنین ئێمە یانەیەكی بەهێزی ئەوروپاین.‏

لە ئیتاڵیا یۆڤانتۆس دەبێتە میوانی فینیزیا و میلانیش دەیەوێت پارێزگاری لە پێشەنگیی ‏ڕیزبەندی بكات و ڕووبەڕووی ئۆدینێزی دەبێتەوە.‏

ئالێگری ڕاهێنەری یۆڤانتۆس دەڵێت ئارسەر میلۆ بەهۆی درەنگكەوتنی لە ڕاهێنانەكان، ‏لەم یارییە دوورخراوەتەوە.‏

پێشیوایە ڕكابەرەكەیان تیپێكی بەهێزە و بردنەوە لێی ئاسان نییە، (فینیزیا شانزەیەمی ‏ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیای گرتووە)‏

لە خولی ئەڵمانیاش بایرن میونشن یاریی لوتكە بەرامبەر ماینز ئەنجام دەدات و بوروسیا ‏دۆرتمۆندیش دەبێتە میوانی بوخۆم.‏

یارییەكانی ئەمڕۆ (شەممە)‏

خولی ئینگلتەرا

مانچستەر سیتی – وڵڤەرهامپتۆن 3:30‏

ئارسناڵ – ساوسامپتۆن 6:00‏

چێڵسی – لیدز یونایتد 6:00‏

لیڤەرپوڵ – ئەستۆن ڤێلا 6:00‏

نۆرویچ سیتی – مانچستەر یونایتد 8:30‏

خولی ئیسپانیا

ئەتلەتیك بلباو – ئیشبیلیە 11:00‏

خولی ئیتاڵیا

فینیزیا – یۆڤانتۆس 8:00‏

ئۆدینێزی – میلان 10:45‏

خولی ئەڵمانیا

بوخۆم – بوروسیا دۆرتمۆند 5:30‏

بایرن میونشن – ماینز 5:30‏

بابەتی پێشتر

ئەمریکا 18 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگی لەپێناو دابەزاندنی نرخی بەنزین فرۆشتووە

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كلۆپ پێش ڕووبەڕووبونەوەی ئەستۆن ڤێلا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share